10 به‌نزینخانه‌ی هه‌ولێر به‌هۆی خراپیی كوالیتییه‌وه‌ داخران


وێستگه‌ نیوزـ

بەهۆی خراپیی کوالێتیی بەنزینەوە قایمقامیەتی هەولێر 10 بەنزینخانەی داخست.

قایمقامیەتی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتیی خراپ و پابەندنەبوونیان بە رێنوێنییەکان، لەکۆی 100 بەنزینخانە کە پشکنینیان بۆ کراوە 10یان داخراون و سزا دراون.

لە هەولێر و دەوروبەر 288 بەنزینخانە کاردەکەن و رۆژانە بەنزینی نۆرماڵ، موحەسەن و سوپەر بە نرخی جیا دەفرۆش، .ماوەی زیاتر لە مانگێکیشە نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە هەولێر لە دەوروبەری 780 دیناردا جێگیرە، ئەو بەنزیخانانەی داخراون، هەر لیترێکی بەنزینیان بە کەمتر لە 700 دینار فرۆشتووە.
 
ئەو 10 بەنزینخانەیەی لەلایەن قایمقامیەتی هەولێر سزادراون و داخراون:
 
- وێستگەی هێز
- وێستگەی زریج
- وێستگەی کوردستان/قوشتەپە
- وێستگەی گارە
- وێستگەی مەڕوان
- وێستگەی هێمن
- وێستگەی دڵنیا
- وێستگەی گردەڕەشە
- وێستگەی شوان
- وێستگەی رەنج / خەبات


PM:04:21:23/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 1044 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت