قوباد تاڵه‌بانی: حه‌قی هه‌ڵه‌بجه‌یه ئه‌وه‌نده خزمه‌ت بكرێت كه ببێته سیمبولی ئاوه‌دانی—ش
وێستگه‌نیوز-
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه حه‌قی هه‌ڵه‌بجه‌یه ئه‌وه‌نده خزمه‌ت بكرێت كه ببێته سیمبولی ئاوه‌دانی—ش.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "حه‌قی هه‌ڵه‌بجه‌یه كه له پاڵ ئه‌وه‌ی سیمبولی قوربانی و مه‌زڵومییه‌تی گه‌لی كورده، ئه‌وه‌نده خزمه‌ت بكرێت كه ببێته سیمبولی ئاوه‌دانیش".
قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ له سه‌ردانه‌كه‌ماندا بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌فدی حكومه‌ت، به‌ردی بناغه‌ی پردی تووه‌قوتمان دانا".
وتیشی: "چه‌ند بڕیارێكیشمان دا بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری پارێزگاكه، له‌وانه؛ په‌له‌كردن له جێبه‌جێكردنی رێكاره یاساییه‌كانی به‌قه‌زابوونی خورماڵ، دامه‌زراندنی 500 كه‌س به گرێبه‌ست له داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم، ده‌ستكردن به قیرتاوكردنی شه‌قامه‌كانی ناوشاری هه‌ڵه‌بجه، كردنه‌وه‌ی كۆلێژی پزیشكی له زانكۆی هه‌ڵه‌بجه".
راشیگه‌یاند كه یه‌كێك له بڕیاره‌كان "ته‌رخانكردنی به‌شێك له داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كانی ئه‌و دڤه‌ره بۆ خزمه‌تكردنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و چه‌ند بڕیاریكی دیكه‌ش".
PM:09:07:22/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 756
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت