به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ راگه‌یه‌ندرا

‌مه‌سرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم

وێستگه‌نیوزـ

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی شوبات، مه‌سرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم بۆ یەکەم جار سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات و بەردی بناغەی رێگەی هەڵەبجە - تووەقوت - قلیجە و پردی تووەقوت دادەنێت. 
 
بە گوێرەی راگەیەندراوی حكومه‌تی هه‌رێم، مه‌سرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کاتژمێر 01:00ـی دواینیوەڕۆ بەردی بناغەی رێگەی هەڵەبجە - تووەقوت - قلیجە و پردی تووەقوت دادەنێت.

پردی تووەقوت، کە ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم بەردی بناغەی بۆ دادەنێت؛ پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژییە؛ لە ساڵی 2008ـەوە نەخشە و دیزاینی بۆ کراوە و، پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان پێکەوە دەبەستێتەوە.

درێژایی پردی تووەقوت کە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان پێکەوە دەبەستێتەوە؛ نزیکەی 350 مەتر دەبێت و بە گوژمەی زیاتر لە 31 ملیار دینار دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.


AM:09:25:22/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت