ئیسماعیل حه‌دیدی: یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ئاسان نییه و رێككه‌وتنی ده‌وێت
وێستگه‌نیوز-
سه‌ركرده‌یه‌كی عه‌ره‌بی سوننه له كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت كه حكومه‌تی عێراق و وڵاتانی ئیقلیمی حه‌ز ده‌كه‌ن پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ عه‌ره‌ب بێت، به‌ڵام یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و پۆسته ئاسان نییه و رێككه‌وتنی ده‌وێت.
ئیسماعیل حه‌دیدی، سه‌ركرده‌ی عه‌ره‌بی سونه له كه‌ركوك، به ده‌نگی ئه‌مریكای وت: "عێراق، ئێران و توركیاش حه‌زده‌كه‌ن پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ عه‌ره‌بی سوننه بێت، به‌ڵام به بێ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كورد به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه قورسه".
ڕۆژی 18 ی مانگی 12 ی 2023، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له چوارچێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراقدا به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له دوو مانگ هێشتا لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك ڕێكنه‌كه‌وتوون.
ڕۆژی 5 ی مانگی 2 ی 2024، واده‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بوو، به‌ڵام 7 ئه‌ندامی كورد و ئه‌ندامه‌كه‌ی كوتله‌ی بابلیۆن ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بوون، له‌كاتێكدا 8 ئه‌ندامی كوتله‌ی عه‌ره‌بی و توركمانی بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد.
ئیسماعیل حه‌دیدی ده‌ڵێت: "عه‌ره‌ب چاوی له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاره و تا ئێستا ئاماده نییه ده‌ستبه‌رداری بێت، به‌ڵام یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و پۆسته بێ ڕێككه‌وتن كێشه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه".
به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، كورد 7 كورسی، عه‌ره‌ب 6 كورسی، توركمان 2 كورسی و كوتله‌ی بابلیۆنیش ته‌نها كورسییه‌كی له‌كۆی 16 كورسی ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌یه.
ڕۆژی 4 ی مانگی 2 ی 2024، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی له‌شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه، به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان هاوڕابوون له‌سه‌ر دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی كه داوایكرد ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاند،"یه‌كێتی ده‌ستبه‌رداری پۆستی پارێزگار نابێت، ده‌بێت ئه‌و پۆسته بۆ كورد بێت و پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ عه‌ره‌ب بێت، ره‌نگه له ئه‌نجامدا عه‌ره‌ب به‌مه ڕازی بێت".
له مانگی 10 ی ساڵی 2017ه‌وه، كورد پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكی له‌ده‌ستداوه و پۆسته‌كه لای راكان جبوری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بییه، به‌ڵام لایه‌نه كوردییه‌كان ده‌یانه‌وێت دوای 6 ساڵ و 4 مانگ جارێكی تر ئه‌و پۆسته به‌ده‌ست بهێننه‌وه.
عه‌ره‌بی سوننه خاوه‌نی 6 كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكه و كورسییه‌كانی به‌سه‌ر سێ لیست دا دابه‌شبوون، لیستی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به‌سه‌رۆكایه‌تی راكان جبوری 3 كورسی، لیستی ته‌قه‌دوم 2 كورسی و لیستی عروبه كورسییه‌كی هه‌یه.
ئیسماعیل حه‌دیدی ده‌ڵێت: "سێ لیسته‌كه‌ی عه‌ره‌بی سوننه هاوپه‌یمانێتییان پێكهێناوه و تا ئێستا راكان جبوری كاندیدیانه بۆ پۆستی پارێزگار، ره‌نگه خه‌ڵكی تریش هه‌بێت له‌نێو عه‌ره‌بدا چاوی له‌و پۆسته بێت".
ڕێكنه‌كه‌وتنی لایه‌ن و پێكهاته‌كانی كه‌ركوك له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك له‌كاتێكدایه، عه‌ره‌بی سونه له ماوه‌ی 6 ساڵی ڕابردوودا و به‌سود وه‌رگرتن له‌و پۆسته توانیویه‌تی پێگه‌ی خۆی به‌هێز بكات، كوردیش ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی ئه‌و پۆسته‌وه خۆی له‌و شاره به‌هێز بكاته‌وه.
سه‌ركرده‌كه‌ی عه‌ره‌بی سونه ده‌ڵێت: "گه‌ر لایه‌نه‌كان ڕێكنه‌كه‌ون له‌سه‌ر پۆستی پارێزگار، ڕه‌نگه مه‌سه‌له‌كه ببرێته دادگای فیدراڵی عێراق و ئه‌و دادگایه دواجار كێشه‌ی نێوان لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پۆسته‌كانی كه‌ركوك یه‌كلایی بكاته‌وه".
پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و یاریده‌ده‌ره‌كانیان، ئه‌و پۆسته سیادییانه‌ی كه‌ركوكن كه ده‌بێت پێكهاته‌كان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دابه‌شكردنیان رێكبكه‌ون.
PM:08:24:20/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 624
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت