مامۆستایانی ناڕازی هه‌ڵه‌بجه بایكۆتیان شكاند
وێستگه‌نیوز-
مامۆستایانی ناڕازی هه‌ڵه‌بجه بایكۆتیان شكاند و رایانگه‌یاند كه سبه‌ینێ پرۆسه‌ی خوێندن له 147 قوتابخانه‌ی سنوره‌كه به‌ڕه‌سمی ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
ئه‌مشه‌و 19ی شوباتی 2024 كۆمه‌ڵێك مامۆستا به‌ناوی مامۆستایانی ناڕازی هه‌ڵه‌بجه له لێوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایانگه‌یاند كه بڕیاریانداوه له سبه‌ینێوه بگه‌ڕێنه‌وه هۆڵه‌كانی خوێندن و بایكۆت رابگرن.
مامۆستایانی ناڕازی هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێن: "دوای درێژترین ماوه‌ی بایكۆت و مانه‌وه‌ی مامۆستایان له‌سه‌ر شه‌قام ئه‌مڕۆ حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی داواكاری مامۆستایانی دا".
ده‌شڵێن: "له سبه‌ینێوه مامۆستایان ده‌چنه‌وه هۆڵه‌كانی خوێندن و بۆ ماوه‌یه‌ك بایكۆت هه‌ڵده‌سپێرن و چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان ده‌بن".
مامۆستایانی ناڕازی هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه بایكۆتیان شكاند "چونكه ئه‌و بڕیارانه‌ی جێگری حكومه‌تی هه‌رێم جیاوازه له‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دراوه".
ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو كه "نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پێچ و په‌نای زۆری تێدابوو و له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه بڵاوكرابووه‌وه كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ئه‌وی تێدا نییه و خۆدزینه‌وه‌ی له به‌رپرسیارێتی تێدا بوو، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مامۆستایان و به‌گرێبه‌ستكردنی مامۆستایانی تێدا چه‌سپاوه".
پێستریش ئه‌نجومه‌نی سه‌رتاسه‌ری مامۆستایانی ناڕازی رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵێنیاندا له دوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه پله‌به‌رزكردنه‌وه و به‌گرێبه‌ستكردنی وانه‌بێژان ده‌ستپێبكاته‌وه، مامۆستایانی ناڕازیش بڕیاریان داوه له‌به‌ر نه‌فه‌وتانی ساڵێكی خوێندن بایكۆت هه‌ڵسپێرن.
PM:10:46:19/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 980
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت