بۆردی راگەیاندنی یەکێتی: هاوشێوەی كەركوك و موسڵ و خانەقین و دوزخورماتو، چاوەڕوانی سوپرایز بن


وێستگه‌ نیوزـ

بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: چەند ڕۆژێكە بەشێوەی پلان بۆ داڕێژراو لەلایەن بەشێك لە میدیای ڕەسمی و ناڕەسمی هەندێك لایەن، بەپاساوی دواخستنی دانیشتنەكانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان یەكێتی كراوەتە ئامانج، گوایە یەكێتی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەترسێت و هەوڵی دواخستنی دەدات، پێشتریش بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بە تایبەت كەركوك هەمان دەهۆڵیان دەكوتا.

له‌ به‌شێكی رونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌: "هیچ کات یەکێتی لە هەڵبژاردن نەترساوەو دەمێکە خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئامادە کردوەو هاوشێوەی کەرکوک و موسڵ و خانەقین و دوزخورماتوو چاوەروانی سوپرایز بن".

دەقی رونکردنەوەکە.....

چەند ڕۆژێكە بەشێوەی پلان بۆ داڕێژراو لەلایەن بەشێك لە میدیای ڕەسمی و ناڕەسمی هەندێك لایەن، بەپاساوی دواخستنی دانیشتنەكانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان یەكێتی كراوەتە ئامانج، گوایە یەكێتی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەترسێت و هەوڵی دواخستنی دەدات، لەسەر بڵاوكردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵە چەواشەكارییانە، بەوانەی كە خەونەكانیان تەنها لەسەر هەواڵی چەواشە هەڵچنیووە، پێیان رادەگەیەنین كە :

 پێشتریش بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بە تایبەت كەركوك كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوایدەكرد ئەو بڕگە یاساییەی تایبەت بە كەركوك لاببردرێت بۆ ئەوەی هەموو هاووڵاتیەكی رەسەنی شارەكە بەتایبەت دەنگدەرانی كورد مافی بەشداریكردنی هەڵبژاردنەكانی هەبێت، هەمان دەهۆڵیان دەكوتا و گوایە یەكێتی بۆیە داوای هەموواری ئەو بڕگەیە دەكات، ترسی پێشوەختەی لەگەڵ كەمكردنەوەی دەنگەكانی و بەدەستهێنانی كورسی هەیە و نایەوێت هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بكرێت، كەچی دواجار هەوڵ و هەواڵە چەواشەكارییەكانتان بوونە بڵقی سەر ئاو و مایەپوچ دەرچوون، بۆیە ئەمجارەش پێتان دەڵێین كاتی زۆری ماوە بۆ بانگەشە و  هەر لەئێستاوە خۆتان بەو دەهۆڵ كوتانە و هەواڵە چەواشەكارییانە ماندو مەكەن، چونكە یەكێتی دەمێكە خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئامادەكردوەو هاوشێوەی كەركوك و موسڵ و خانەقین و دوزخورماتو، چاوەڕوانی سوپرایز بن. 

بۆردی راگەیاندن


PM:04:32:19/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 2060 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت