لەنێوان محەمەدی حاجی مەحمود و عەبدوڵای برای شەڕ روویدا
وێستگه‌نیوزـ
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بۆ وێستگه‌نیوز، به‌یانی ئه‌مڕۆ له گوڵه‌خانه شه‌ڕ له‌نێوان محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و عه‌بدوڵای برای روویدا.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، له سلێمانییه‌وه هێزی ئه‌منی ره‌وانه‌ی گوڵه‌خانه كراوه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخه‌كه.
تا ئێستا دیار نییه شه‌ڕه‌كه به‌هۆی چیه‌وه دروست بووه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه رۆژی رابردوو محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی له فه‌یسبوك وێنه‌ی خۆی و عه‌بدوڵای برای بڵاوكرده‌وه و نووسیبوی، "هه‌رچی بێت ئێمه براین".
بە پێی زانیارییەکان شەڕەکە لەسەر ئەوەبووە، "محەمەدی حاجی مەحمود فشاری لە عەبدوڵڵای برای کردووە بۆ ئەوەی خانووەکەی گوڵەخانە چوڵبکات، ئه‌ویش رازی نەبووە و ئاڵۆزی و شەڕە تەقە لە نێوان چەکدارەکانیان روویداوه و هێز جوڵەی پێکراوە".
PM:12:00:18/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1528
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت