ئاسایشی هه‌ولێر: چوار كه‌س ده‌ستدرێژیان كردوه‌ته‌سه‌ر كچێكی ١٦ ساڵان و دەستگیرکران
وێستگە نیوز-
ئاسایشی هه‌ولێر دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری بەتۆمەتی ڕفاندن و دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی تەمەن ١٦ساڵان راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ئاسایشی هه‌ولێر ئاشكرایكرد: بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر چوار تۆمەتبار بەناوەکانی (ر ، ص ،ص)و(ر ، ج ، ح)و(ل ، أ ، ح)و(د ، ه ، ح) لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کران.
ده‌شڵێت، تۆمه‌تباره‌كان کچێکی تەمەن ١٦ساڵانیان رفاندوه‌و بۆماوەی چەند ڕۆژێک لە شوقەیەك دەستبەسەریان کردوە و دەستدرێژیان کردوه‌تەسەری.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایش‌دا هاتوه، جێگەی باسە یەکێک لەو تۆمەتبارانە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی لەسەر تەقەكردن بۆ دەرچوه، یەکێکی تریشیان کەسێکی ناسراوی تۆڕی کۆمەڵایەتی (تیک تۆک )ه.
PM:10:00:17/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1104
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت