روونكرده‌وه‌ی ئه‌وقافی هه‌ولێر له‌سه‌ر مه‌لا فاتیح شارستێنی
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی كۆتاییهاتنی ئه‌ركی مامۆستا مه‌لا فاتح شارستێنی ده‌دات، كه به خواستی خۆی ئه‌ركه‌كه‌ی له مزگه‌وتی رێگای به‌هه‌شت له هه‌ولێر كۆتایی هاتووه.
دوێنێ ھەینی مه‌لا فاتح شارستێنی، وتاربێژی مزگه‌وتی رێگای به‌هه‌شت له گه‌ڕه‌كی رۆشنبیری هه‌ولێر له گرته ڤیدیۆیه‌كدا رایگه‌یاند، "به‌هۆی دووریی رێگه‌كه‌ی و شوێنی دانیشتنی و سه‌رقاڵبوونی به كاری تایبه‌تییه‌وه، بڕیاری داوه كۆتایی به وتاربێژی بهێنێت له مزگه‌وتی ناوبراو، كه پێشتر له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه بۆ ئه‌و ئه‌ركه بانگهێشتی هه‌ولێر كرابووه." شارستێنی وتبوی خۆشه‌ویستی بۆ هه‌ولێر و خه‌ڵكی هه‌ولێریش هه‌یه.
دوای ئه‌و گرته ڤیدۆییه‌ی ناوبراو، ئه‌مڕۆ شه‌ممه بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی ھەولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "بەداخەوە ھەندێ شوێن بۆ نانەوەی نیفاق و چەواشەکاری دوور لە پرەنسیپەکانی کاری میدیایی و پیشەیی، کارەکانیان بە مەرام ئەنجام دەدەن و لە جێگەی بەڕێز (مامۆستا مەلافاتح شارستێنی) و بەڕێوەبەراتیمان لێدوان دەدەن".
ئاماژه‌ی به‌وه كردووه "لێرەوە بە ھەموو لایەکی رادەگەیه‌نین کە گوێگکرتن لە قسەکانی بەڕێزیان (مامۆستا مه‌لا فاتح شارستێنی) لە رۆژی ھەینی 16ی شوباتی 2024، خۆی باسی وتاری ھەینی لە مزگەوتی رێگەی بەھەشت دەکات و ھۆکارەکانی بە جوانی رووندەکاتەوە".
بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی ھەولێر ده‌شڵێت: "مامۆستا مەلا فاتح لای ھەموومان کەسێکی دڵسۆز بە ئاین و نیشتمانە و رێزی تایبەتی ھەیە، خۆی لەم قۆناغەدا ئەم بڕیارەی داوە، ھەمیشە دەرگاکانمان بۆ بەڕێزیان کراوەیه".
PM:08:18:17/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1932
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت