ئاگر له ناو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كه‌وته‌وه
وێستگه‌نیوز-
كاتێكی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاگرێكی گه‌وره له ناو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كه‌وته‌وه و باس له‌وه ده‌كرێت كه به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه بووه.
په‌یامنێرمان له شاری هه‌ولێره‌وه پێی راگه‌یاندنین كه ده‌وربه‌ری كاتژمێر 1ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی شوباتی 2024 ئاگرێكی گه‌وره له باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر شه‌قامی 60 مه‌تریی هه‌ولێر كه‌وته‌وه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر گه‌یشتنه شوێنی ئاگره‌كه و ده‌ستیان كرد به كۆنترۆڵكردنی.
به‌پێی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی ده‌ست وێستگه كه‌وتووه، ئاگره‌كه گه‌وره بووه و له دووریی سه‌دان مه‌تره‌وه دووكه‌ڵه‌كه‌ی بینراوه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه سه‌ره‌تاییانه‌ی به وێستگه گه‌یشتوون، ئاگره‌كه به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه بووه.
تا ئێستاش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ لێدوان و راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر ئه‌و ئاگره بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
AM:08:55:17/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 940
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت