واده‌ی ناردنی هه‌مواری بودجه‌ی ساڵی 2024 بۆ په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
ئه‌ندامێكی كوردی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه كۆتایی ئه‌م مانگه هه‌مواری بودجه‌ی ساڵی 2024 ده‌گاته په‌رله‌مانی عێراق، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه حكومه‌تی عێراق "مه‌رجی نوێی هه‌یه" بۆ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له موچه‌ی مانگی 2 ی ساڵی 2024ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق داوای لیستی خه‌رجی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كات.
غه‌ریب ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكدا به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند " وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق پێی وایه ژماره‌ی موچه خۆرانی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 700 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره، نه‌ك ملیۆن بۆ ملیۆنێك و100، ده‌ڵێن ده‌بێت دووباره لیستی موچه خۆران ڕێكبخرێته‌وه".
غه‌ریب ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: "ئه‌م داواكاریانه‌ش زیاتر خۆی له پێگه‌ی هێزه‌وه ده‌بینێت و به‌م جۆره‌ش به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م موچه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێم دروست ده‌كرێت و زیاتر مه‌رجه‌كان ده‌چنه بواری بیانوگرتنه‌وه".
وتیشی: " ئه‌گه‌ر به‌م ورده‌كاریانه بچنه پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقه‌وه، له هه‌رێمی كوردستان زیاتر گرفته‌كان ده‌بینن، پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم، له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو مه‌رجانه بێده‌نگ نه‌بن، چونكه تا هه‌مواری بودجه دوابكه‌وێت مه‌رجی نوێ ئاڕاسته‌ی هه‌رێم ده‌كرێن" .
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له 17ی مانگی یه‌كی 2024 داوای لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم كرد، به‌مه‌به‌ستی ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، تا ئه‌و كاته‌ی هه‌مواری بودجه‌ی ساڵی 2024 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت.
د. نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له لیژنه‌ی دارایی له لێدوانێكدا به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند كه "مه‌رجه‌كان نوێ نین، له ناوه‌ڕاستی مانگی ڕابردو وه‌زاره‌تی دارایی عێراق داوای له وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه، بۆ به‌رده‌وامی مووچه پێویسته داتا‌و زانیاری موچه‌خۆران و پله‌كانیان و خانه‌نشینان بدرێنه وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵ، مانگی ڕابردوش ئه‌و 618 ملیار دینار به‌و هۆكاره دراوه‌ته هه‌رێمی كوردستان، تا هه‌مواری یاسای بودجه‌ی ساڵی 2024 ".
له 21-1-2024، لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق و وه‌زیری دارایی حكومه‌تی عێراق كۆبوونه‌وه بۆگفتۆگردن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ی په‌یوه‌نداری دارایی، له نێوانیان پرسی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ته‌یف سامی وه‌زیری دارای عێراق ، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵی 2023 هیچ داهاتێكی دارایی ڕاده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵ نه‌كردووه.
نه‌رمین مه‌عروف ده‌ڵێت: "پرۆسه‌ی وردبینی له‌ناوی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم به‌رده‌وامه و وردبینی نزیكه‌ی 300 هه‌زاركه‌س ته‌واوبووه. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا كۆتایی ئه‌م مانگه هه‌مواری بودجه‌ی ساڵی 2024 بگاته په‌رله‌مان و تاكۆتایی مانگی 3 بخایه‌نێت، به‌ره‌وپێشچوونی باش هه‌یه له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تدا بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه دارییه‌كان".
مانگانه حكومه‌تی عێراق بڕی 618 ملیار دینار ده‌خاته سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كه به‌پێی داتاكانی هه‌رێم، ده‌كاته ته‌نها سه‌دا 65ی كۆی شایسته‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆ كه بڕی ٣٢٥ ملیار دیناری پێویسته بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ته‌واوی شایسته داراییه‌كانی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
پرسی ڕاسته‌وخۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له لایه‌ن به‌غداوه مشتومڕێكی زۆری له‌سه‌ره و ڕوون نییه كه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌چێته ژێر باری گوشاره‌كان به‌و پێیه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی دژی ئه‌م هه‌نگاوه‌ن ده‌ڵێن ده‌بێته هۆی پوكانه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له ڕابردوودا ده‌سته‌ڵاتێكی خۆبه‌ڕێوبه‌ری فراوانی هه‌بووه.
PM:01:05:16/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت