نرخی نه‌وت و زێڕ روویان له به‌رزبوونه‌وه كرد
وێستگه نیوزـ
جارێكی تر نرخی نه‌وتی خاو و برێنت و زێڕ له بازاڕه‌كانی جیهان روویان له به‌رزبوونه‌وه كرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 16ی شوباتی 2024، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبووه‌وه بۆ 82 دۆلار و 82 سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 81 دۆلار و 28 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌رزبووه‌وه بۆ 78 دۆلار و 15 سه‌نت له كاتێكدا دوێنێ به 76 دۆلار و 30 سه‌نت فرۆشرا.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی جیهان یه‌ك ئۆنسه زێڕ به‌رزبووه‌وه بۆ دوو هه‌زار و 4 دۆلار، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه دوێنێ به هه‌زار و 992 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
AM:09:20:16/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 608
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت