سه‌رچاوه‌یه‌ك: یه‌كه‌م كاری هیوا ئه‌حمه‌د له كه‌ركوك پێشوازیكردن له نه‌یارانی ریفراندۆم بوو
وێستگه‌نیوز-
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند كه یه‌كه‌م كاری هیوا ئه‌حمه‌د (هیوا رانیه‌یی) له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگای كه‌ركوك-گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشوازیكردن له نه‌یارانی ریفراندۆم و كۆنه‌به‌عسییه‌كان بوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ی هیوا ئه‌حمه‌د ناسراو به (هیوا رانیه‌یی) له شوێنی كه‌مال كه‌ركوكی وه‌ك به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارێزگای كه‌ركوك-گه‌رمیانی پارتی ده‌ستبه‌كاربوو، پێشوازی له ژماره‌یه‌ك كه‌س كرد.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "یه‌كه‌م كاری هیوا ئه‌حمه‌د له كه‌ركوك دوای ده‌ستبه‌كاربوونی پێشوازیكردن له نه‌یارانی ریفراندۆم و كۆنه به‌عسییه‌كان بوو".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "هیوا رانیه‌یی پێشوازی له عه‌مید فه‌همی و عه‌مید هوما ره‌ئوف برازای شێخ جه‌عفه‌ری پارێزگاری شاری سلێمانی له سه‌رده‌می به‌عسدا كردووه".
سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێت: "عه‌مید فه‌همی له‌كاتی ریفراندۆمدا له ساڵی 2017دا به‌رپرسی (شئون داخلی) كاروباری ناوخۆیی شاری كه‌ركوك بووه".
زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه روونیشیان كرده‌وه كه "ئه‌و ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانه‌ی له سه‌ر ریفراندۆم دران به دادگا، عه‌مید فه‌همی ن‌و،سراوی له‌سه‌ر كردبوون".
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند كه "له سه‌رده‌می رژێمی به‌عسیشدا عه‌مید فه‌همی مه‌سئولی ده‌ركردنی ماڵه‌كورده‌كان بووه و یه‌كێك بووه له‌و ئه‌فسه‌ره به‌عسییانه‌ی كه به زمانی كوردی قسه‌ی نه‌ده‌كرد".
له دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌مال كه‌ركوكی له پۆستی به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارێزگای كه‌ركوك-گه‌رمیان لابرد و هیوا رانیه‌یی له شوێنی دانا.
PM:07:14:15/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 2244
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت