سێ پێشمەرگەى فەرماندەیى بارزان بەهۆى هەورەبرووسکەوە برینداربوون
دیمەنی هەورێکی شەوی رابردوو لە ئاسمانی موسڵ. وێنە: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
وێستگهنیوزـ
لە سنووری شێروان مەزن سێ پێشمهرگهی فهرماندهیی بارزان بههۆی ههورهبروسكهوه رەوشی تەندروستییان تێکچوو و بەرەو نەخۆشخانە دەگوازرێنەوە.
بەپێی زانیارییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشهممه 15ی شوباتی 2024، لەگەڵ هاتنی شەپۆلێکی چڕی بارانبارین، هەورەبرووسکە لە رەبایەکی پێشمەرگەی فهرماندهیی بارزانی داوە لە سنووری شێروان مەزن لە هەولێر، بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە کە لە ئەرکدا بوون، بریندار بوون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
شهوی رابردوو پشتیوان ئیبراهیم، شارهزای كهشناسی به وێستگهنیوزی راگهیاندبوو: باران بارین ناوبەناو و خوڕ بەردەوامی دەبێت وهەندێ کات هەورتریشقە و هەورەگرمەی لەگەڵ دەبێت.
باسی لهوهشكرد: رۆژی پێنجشەممە 15ی شوباتی 2024، شەپۆلەکە دەگاتە ئاستی بەهێزی خۆی و لە زۆربەی ناوچەکان بارانی بەخۆڕ لەگەڵ هەورەگرمە و هەورەتریشقەی بەهێز و ناوبەناو خێرایی با چالاک دەبێت و دەگاتە 35 کیلۆمهتر لە کاتژمێرێکدا و بەپێی کات و شوێن گۆڕانکاری روودەدات.
ئهوهشی وت: "لە رۆژانی پێنجشهممه و ههینی کە چەقی شەپۆلەکەیە هۆشداری دەدەین لە دروست بونی لافاو و ئاستەنگی هاتوچۆ لە سنوورەکانی ئیدارەی گەرمیان، پاڕێزگای کەرکوک، پاڕێزگای هەولێر، پاڕێزگای هەڵەبجە و پاڕێزگای سلێمانی ئەگەری بارینی تەرزەیش هەیە لە ناوچە جیاوازەکان".
AM:08:50:15/02/2024
ئهم بابهته 656
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت