خۆپیشاندان و ناڕهزایی مامۆستایان و فهرمانبهران بهردهوامه
وێستگه نیوزـ
دژی دواکەوتن و پێنەدانی مووچە و راگرتنی پلەبەرزکردنەوە و نەبوونی دامەزراندن ئهمڕۆ چوارشهممه خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەردەوامیی پێدرا.
خۆپيشاندهران دهڵێن " پێویستە حکومەت داواکارییەکانیان جێبەجێبکات نەوەک بیباکبێت بەرامبەریان"،
ئاماژە بەوەشدەکەن کە سوورن لەسەر داواکارییەکانیان بۆ پلەبەرزکردنەوە و دامەزراندن بە شێوەی هەمیشەیی.
هەر ئەمڕۆ دوای 151 ڕۆژ لەخۆپیشاندانی مامۆستایان، مامۆستا ئومێد تۆفیق، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕانیە هاتە ناو خۆپیشاندەران و داوایکرد بچنەوە ناو هۆڵەکانی خوێندن، مامۆستایانیش داوایان لێکرد سزای ئەو 150 مامۆستایه هەڵبوەشێنێتەوە کە بەهۆی بایکۆتەوە سزادراون.
ئهمهش لهكاتێدایه كه مامۆستایان و فەرمانبەران لە ناوەڕاستی مانگی شوباتدان و شەش رۆژە کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک هێنراوە. ئەوە جگە لەوەی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردوویان بە بێچارەنووس ماوەتەوە.
AM:11:02:14/02/2024
ئهم بابهته 1824
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت