وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق له سنووری ناحیه‌ی شوان راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ی شوباتی 2024 لیوای 11ی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لیوای 31ی سوپای عێراق له میحوه‌ری 4ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بۆ گونده‌كانی ده‌رمان ئاوا، عه‌لی به‌یان، سه‌ربیر، قه‌ره‌به‌گ، شێخه‌ی چیای چه‌رموك و شێخ بزێنی سه‌ر به ناحیه‌ی شوان بووه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه نزیكه‌ی 8 كاتژمێری خایاند".
راشیگه‌یاندووه كه "ئامانج له ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره ئۆپه‌راسیۆنانه بنبڕكردنی داعشه له‌و ناوچانه‌ی گومانی بوونی داعشیان لێده‌كرێت".
PM:11:17:13/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت