له‌ سنوری دهۆك ته‌قه‌ كرا و كه‌سێك كوژرا


وێستگه‌ نیوزـ

لەسەر کێشەی زەویوزار لە سنوری قەزای شێخان-ی سه‌ربه‌ پارێزگای دهۆك، شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە روویدا و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و یه‌كێكی دیکەش برینداربوو.

له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌، هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگه‌یاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کۆمەڵگەی چرە لە سنوری قەزای شێخان-ی سەربە پارێزگای دهۆک لەسەر کێشەی زەویوزار شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە روویداو لەئەنجامدا دوو کەس فیشەک برینداربوون و دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوه‌.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ڵێن، كوژراو و برینداره‌كه‌ باوك و كوڕن و ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی لە نێوان 45 بۆ 50 ساڵ دەبێت، سەرەتا لەگەڵ کوڕەکەی بە برینداری بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە، بەڵام باوکەکە برینەکەی سەخت بووە و گیانی لەدەستداوە و کوڕەکەشی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە دهۆک.

به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌، پێشتر ناکۆکی لەسەر هەمان کێشەی زەویوزار له‌نێوان هه‌ردوولادا هەبووە و پێشتریش ژنێک لە ماڵباتی زیانلێکەوتوانی رووداوەکەی ئەمڕۆ کوژراوه‌.


PM:05:07:11/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 1152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت