مامۆستایانی ناڕازی خۆپیشاندان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه
وێستگه‌نیوزـ
مامۆستایانی ناڕازی هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كانیان دژی دواكه‌وتنی مووچه و به ده‌مه‌وه نه‌هاتنی داواكارییه‌كانیان له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، جەخت لە بەردەوامبوونی بایکۆت دەکەنەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 11ی شوباتی 2024، مامۆستایانی ناڕازی هاوشێوەی یەکشەممەکانی رابردوو خۆپیشاندان لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین دەستپێبکەنەوە کە بە ناوچەکانی بایکۆت ناودەبرێن.
داواکارییە سەرەکییەکانی مامۆستایان، دابەشکردنی مووچە لە کاتی خۆی، دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە و دامەزراندنی وانەبێژانن، بەڵام تا ئێستا حکومەتی هەرێم هیچکام لەو داواکارییانەی جێبەجێ نەکردووە و دەستیشیکردووە بە سزادانی ئەو مامۆستایانەی پابەندی دەوام نابن.
لە کاردانەوەی سزاکانیش، دوێنێ شەممە 10ی شوبات، مامۆستایانی ناڕازی چەند دروشمێکیان بە دیوارەکانی هەرسێ پەروەردەکەی سلێمانی (رۆژهەڵات- رۆژئاوا- گشتی)دا هەڵواسی و داوای هەڵوەشاندنەوەی سزاکانیان کرد.
مامۆستایانی ناڕازی راگەیەنراوێکیشیان بڵاوکردەوە و بانگەوازیان بۆ خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ کرد کە لە ژێر دروشمی "یەکشەممەی دووپاتکردنەوەی بایکۆت و ناڕەزایەتیەکان" ئەنجام دەدرێت.
هاوكات هه‌ر دوێنێ هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر، پارێزگاری سلێمانی داوای له مامۆستایان كرد بچنه‌وه هۆڵه‌كانی خوێندن و ده‌وام ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
AM:09:06:11/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 660
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت