له دوو رووداوی هاتووچۆدا 13 كه‌س برینداربوون
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند كه له دوو رووداوی هاتووچۆدا له سنووره‌كه‌یاندا 13 كه‌س برینداربوون.
راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌داخه‌وه كه‌مێك پێش ئێستا له‌دوو رووداوی هاتووچۆدا له‌سه‌ر ڕێگای چه‌مچه‌ماڵ ــ ناحیه‌ی سه‌نگاو (13) كه‌س برینداربوون".
ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ڵێت: "ده‌ستبه‌جێ تیمی ته‌ندروستی فریاكه‌وتنی خێرا 122ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه".
راشیگه‌یاند كه "له‌ئێستادا برینداره‌كان گه‌یه‌نراونه‌ته سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای چه‌مچه‌ماڵ و چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت".
PM:07:06:09/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 624
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت