داهاتی هه‌فته‌ی رابردووی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ راگه‌یه‌ندرا


وێستگه‌نیوز-
داهاتی هه‌فته‌ی رابردووی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ چوار ملیار و 809 ملیۆن و 858 هه‌زار و 790 دینار بووه‌، كه‌ زیاتر له‌ سێ ملیار دیناری نه‌ختینه‌یه‌ و نزیكه‌ی 696 ملیۆن دینار به‌شێوه‌ی چه‌كه‌ و زیاتر له‌ 653 ملیۆن دینار مه‌قاصه‌یه‌.


ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی راگه‌یاند.

ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ داهاتی‌ ئه‌و هه‌فته‌یه‌ چوار ملیار و 809 ملیۆن و 858 هه‌زار و 790 دینار بووه‌، كه‌ سێ ملیار و 460 ملیۆن و 255 هه‌زار و 300 دیناری واته‌ 72% نه‌ختینه‌یه‌ و هه‌روه‌ها 696 ملیۆن و 324 هه‌زار و 500 دینار به‌شێوه‌ی چه‌كه‌ واتا %14، 653 ملیۆن و 279 هه‌زارو 990 دینار واتا 14% مه‌قاصه‌یه‌.

له‌ 15ی كانوونی یه‌كه‌می 2022 قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی شه‌فافییه‌تی له‌باره‌ی داهات و خه‌رجی راگه‌یاند، به‌ڵام تائێستا نه‌توانراوه‌ پڕۆژه‌كه‌ سه‌رتاسه‌ری بكرێت له‌ هه‌رێمی كوردستان.



PM:03:21:09/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 1224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت