شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی: هیچ مەترسییەک بۆ روودانی وشکەساڵی له گەرمیان نییە
دیمه‌نێكی بارانبارین وێنه: ئه‌رشیڤ
وێستگه‌نیوزـ
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی رایگه‌یاند، هیچ مه‌ترسیه‌ك بۆ روودانی وشكه‌ساڵی له گه‌رمیان نییه و به پێچه‌وانه‌وه له هه‌موو ناوچه‌كان بارانی باش باریوه.
سیروان ساڵح، شاره‌زای كه‌شناسی له بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ماوەی چەند رۆژێکه دەنگۆی وشکەساڵی بۆ ناوچەکانی گەرمیان بڵاوبوەتەوە، به‌ڵام بە هەموو لایەکی رادەگەیەنن هیچ مەترسییەک بۆ روودانی وشکەساڵی له گەرمیان نییە و بە پێچەوانەوە لە هەموو ناوچەکان بارانی باش باریوە.
ده‌شڵێت: "تەنها چەند ناوچەیەکی کەمی دەوروبەری ناحییەی جەبارە نەبێت لە باشووری گەرمیان تا ئێستا بارانی پێویست نەباریوه".
ئه‌و كه‌شناسه كورده پێشبینیی دەکات لە نێوان 14 تا 25ی ئەم مانگە چەند شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین لە دەریای سوورەوە ناوچەکە بگرێتەوە و بڕی بارانی باریوی ئەمساڵ لە ناوەڕاست و باشووری گەرمیان بەراورد بە پارساڵ زیاتر بکات و لە ناوچەکانی باکووری گەرمیانیش رێژەی باران بگاتە سێ هێندەی پارساڵ.
PM:06:10:07/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 788
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت