له كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌زیری به‌رگریی توركیادا باس له سزاكانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی نه‌كرا
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌زیری به‌رگریی توركیا و وه‌فدی یاوه‌ری بڵاوكره‌وه‌و له راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌وە نەکراوە کە ئەو دوو بەرپسە باڵایە، پرسی سزاكانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و ئەگەری لابردنی سزاکان یان دیاریکردنی وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان کرابێت.
له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكره‌وه‌و ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/2/7 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له یاشار گوله‌ر وه‌زیری به‌رگریی توركیا و مه‌تین گوراك سوپالاری توركیا كرد كه باڵیۆزی توركیاش له عێراق ئاماده‌ی بووه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆبونه‌وه‌كه‌ا "په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هاریكاریی هاوبه‌شی نێوانیان، دۆخی ئه‌منیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانی، تاوتوێ كراون.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ده‌ڵێت كه هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیی هاریكاریی هاوبه‌شی توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه و پاراستنی ئاسایشی سنووره‌كان و هاوڕاش بوون له‌سه‌ر پێویستی و هه‌وڵدانی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ ڕێگریكردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانی.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه، وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، داكۆكیكردن بووه له‌سه‌ر بره‌ودان به په‌یوه‌ندیی توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و دراوسێیه‌تیی باش، هاوكات دوایین پێشهاته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی داعش له ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بووه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه دوێنێ سێشه‌ممه، د.لەتیف رەشید، سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا جەختیکردبوه‌وه لە پێویستی رێزگرتن لە سەروەریی عێراق و راگرتنی ئەو پێشێلکارییە سەربازیانەی دەکرێنە سەر خاکی عێراق لەنێویاندا شارەکانی ھەرێمی کوردستان.
له‌سه‌ر سزاكان و راگرتنی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیش، سه‌رۆك كۆماری عێراق وتبوی: راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەبێتەھۆی تێکدانی ھاریکاری ھاوبەش و رێگری لە پاراستنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی نێوان ھەردوو گەل دەکات.
PM:12:10:07/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1020
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت