به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆوه ناحیه‌یه‌ك بێ كاره‌با بوو
وێستگه‌نیوز-
ڕاگه‌یاندنی هاتووچۆی سۆران ئاشكرایكرد كه به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆوه ناحیه‌ی گۆره‌توو بێ كاره‌با بوو.
هاتووچۆی سۆران له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مشه‌و له ناحیه‌ی پیره‌فاتی سه‌ر به قه‌زای مێرگه‌سۆر ڕووداوێكی ھاتووچۆ روویدا.
هاتووچۆی سۆران ده‌ڵێت: "له رووداوه‌كه‌دا ئۆتۆمبیلی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆز له رێگا لایداوه و خۆی كێشاوه به ستونی كاره‌با و دواتر وه‌رگه‌ڕاوه".
راشیگه‌یاند كه به‌و هۆكاره ته‌زووی كاره‌بای ناحیه‌ی گۆره‌توو بڕا و خۆشبه‌ختانه رووداوه‌كه زیانی گیانی نه‌بوو.
PM:10:55:06/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1820
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت