بابه‌كر زێباری: كاره‌كانی یه‌كخستنی ھێزی پێشمه‌رگه به‌پێی خشته‌ی دیاركراو به‌ڕێوه‌ده‌چێت
وێستگه‌نیوز-
راوێژكاری سه‌ربازی سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه كاره‌كانی یه‌كخستنی ھێزی پێشمه‌رگه به‌پێی خشته‌ی دیاركراو به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئێستا له قۆناغی لیوا به‌ره‌و دروستكردنی فیرقه كار ده‌كه‌ن. ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌ڵێن دراوه سیستمی به‌رگری بۆ ھێزی پێشمه‌رگه دابین بكرێت.
بابه‌كر زێباری، ڕاوێژكاری سه‌ربازیی سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی وتی: "له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خشته‌یه‌ك بۆ كاره‌كان دانراوه به ھاوكاری ھاوپه‌یمانان و به‌پێی خشته‌ی دانراو كاره‌كان بۆ ھه‌ر مانگێك و به ڕێكوپێكی به‌ڕێوه‌ده‌چن".
وتیشی: "له خشته‌كان ئاماژه به دروستكردنی لیوا و فیرقه‌كان دراوه، بۆیه كاره‌كان زۆر باش به‌ڕێوه‌ده‌چن و ھه‌نگاوی زۆر باش نراوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆری لیوا ھه‌ن و وا دوو لیوای تازه دروست ده‌كرێن و كار له‌سه‌ر دروستكردنی چوار فیرقه ده‌كرێت و پێشنیار كراوه بۆ قائید فیرقه و جێگره‌كان و ئامر لیواكان بۆ ھه‌ر پۆستێك دوو تا سێ ناو پێشنیاركراوه، بۆیه پێویستی به كۆمه‌ڵێك ڕێكار ھه‌یه".
ئاشكراشیكرد كه "فیرقه‌كان ئێستا به‌رده‌وام كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و كاره‌كان زۆر به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چن بۆیه بڕیاره تا ساڵی 2026 ھه‌موو ھێزه‌كان یه‌كبخرێن".
بابه‌كر زێباری باسی له‌وه‌شكرد كه "دانانی سیستمی به‌رگری له لایه‌ن ھاوپه‌یمانان بۆ ھێزی پێشمه‌رگه زۆر گرنگه نه‌ك ته‌نیا له ئاسمان، بگره له ھه‌موو ڕوویه‌كه‌وه پێویستمان به‌به‌رگری ھه‌یه، چونكه ئێمه پێویستمان به ھێرشكردن نییه و پێویستمان به‌به‌رگریكردن له خۆمان ھه‌یه".
راوێژكاره‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی راشیگه‌یاند كه "ھه‌ر پێداویستییه‌كی به‌رگریكردن ھه‌بێت پێویستمان پێی ھه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ھاوپه‌یمانانمان له‌وه ئاگاداركردۆته‌وه ته‌نیا پێویستمان به به‌رگریكردن ھه‌یه، بۆیه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و ئه‌وانیش به‌ڵێنیان داوه دابینی بكه‌ن، به‌ڵام پێویستیان به ڕه‌زامه‌ندی سه‌رووی خۆیان ھه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی".
PM:06:34:05/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت