كۆبوونه‌وه‌کەی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك دواخرا
وێستگه‌نیوز-
به به‌شداری ئه‌ندامانی كورد و كۆتای كریستیانه‌كان كه ژماره‌یان هه‌شت ئه‌ندامه، ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژێردراوی پارێزگای كه‌ركوك یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ده‌ستپێكرد، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی نیسابی یاسایی كۆبوونه‌وه‌كه دواخرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ی شوباتی 2024 خولی سێیه‌می ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به سه‌رۆكایه‌تی به ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌ستیپێكرد.
دانیشتنه‌كه به ئاماده‌بوونی پێنج نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و دوو نوێنه‌ری پارتی و نوێنه‌رێكی كۆتایی مه‌سیحییه‌كان ده‌ستی پێكرد.
به‌ڵام به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی ئه‌ندامه عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان و ته‌واونه‌بوونی نیسابی یاسایی، كۆبوونه‌وه‌كه دواخرا.
به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌بێت له یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و جێگره‌كه‌ی به زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگی ئه‌ندامان، واته (50 + 1) هه‌ڵبژێردرێن.
هه‌روه‌ك ده‌بێت له ماوه‌ی 30 رۆژدا دوای یه‌كه‌م دانیشتن پارێزگار و دوو جێگره‌كه‌ی هه‌ڵبژێردرێن.
PM:04:33:05/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 984
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت