دژه‌تیرۆری تیرۆری كوردستان ده‌نگۆی هێرشێكی نوێ بۆسه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ره‌تده‌كاته‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

دژه‌ تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ هیچ هێرشێك نه‌كراوه‌ته‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر وه‌ك له‌ هه‌ندێك میدیا و كه‌ناڵی ناوخۆیی باسكراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا دژه‌ تیرۆری كوردستان ده‌ڵێت:"لای خۆمانەوە ڕایدەگەیەنین، ئەم هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە و هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر."

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دژه‌تیرۆری كوردستان:

هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر 

ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی کانوونی دووەمی 2024، لە ژمارەیەک میدیا و کەناڵی ناوخۆیی کە زۆر تامەزرۆی بەئامانجگرتنی هەولێرن، بەبێ پشتڕاستکردنەوەو بەدواداچوونی میدیایی، هەواڵێکیان بڵاو کردووەتەوە گوایە ئەمڕۆ بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

لای خۆمانەوە ڕایدەگەیەنین، ئەم هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە و هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

دژەتیرۆری کوردستان


PM:02:36:31/01/2024


ئه‌م بابه‌ته 1036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت