كه‌ركوك..به‌هۆكارێكی نادیار ئاگر له‌ خوێندنگه‌یه‌كی خوێندنی كوردی كه‌وته‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

بەیانی ئەمڕۆ بە هۆکارێکی نادیار ژووری خوێندنگه‌یه‌كی سەر بە خوێندنی کوردی لە گەرەکی عەسکەری کەرکوک سوتا و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستیپێکردوە.

ئەحمەد سامی وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی گشتی کەرکوک بە سایتی 964ـی وتوه‌،  "ئاگر لە ژووری کارگێری دواناوەندی راستی کەوتۆتەوە بە تەواوی سوتاوە، خوێندنگه‌كه‌ دوو دەوامی تێدایە ژووری کارگێری قوتابخانەی دەرباز زیانی بەرنەکەوتوە".

نەبەز رۆستەم بەرپرسی راگەیاندنی خوێندنی کوردی لە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوکیش هیچ قوتابیەک نەسوتاوە بەو پێیەی ئاگرەکە بەیانی زوو بووە و دەوام دەستی پێنەکردوە.

وتیشی‌ "لە شوێنی روداوەکە بووم تاکو کوژێندرایەوە لەلایەن بەرگری شارستانی کەرکەوە".


PM:12:55:31/01/2024


ئه‌م بابه‌ته 1028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت