مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی واده‌ی خۆپیشاندان و راگه‌یاندنی هه‌نگاوی نوێیان ئاشكرا كرد
وێستگه‌نیوز-
ده‌سته‌ی داكۆكی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی رایگه‌یاند كه یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و تیایدا هه‌نگاوی نوێ و كاریگه‌ر راده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30ی كانوونی دووه‌می 2024 ده‌سته‌ی داكۆكی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاكرده‌وه و تیایدا رایگه‌یاندووه كه "ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 2024/2/4 خۆپیشاندانی فراوانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانه، كاتژمێر 10 له به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا".
ده‌سته‌ی داكۆكی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی ده‌ڵێت: "له‌ناو خۆپیشاندانه‌كه‌دا هه‌نگاوی نوێ وكاریگه‌ر و چه‌ته ته‌زێن ڕاده‌گه‌یه‌نین".
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌ده‌سته‌ی داكۆكی له مامۆستایانه‌وه
مامۆستایان وفه‌رمانبه‌ران و وانه‌بێژان و كاسبكارانی پایه‌به‌رز
پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نین كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 2024/2/4 خۆپیشاندانی فراوانی مامۆستایان وفه‌رمانبه‌رانه، كاتژمێر 10 به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا، له‌ناو خۆپیشاندانه‌كه‌دا هه‌نگاوی نوێ وكاریگه‌ر و چه‌ته ته‌زێن ڕاده‌گه‌یه‌نین كه به‌رپرسانی نه‌وت دز و موچه دزی هه‌رێم ده‌خاته به‌رده‌م لێپرسراویه‌تی و ڕووی ڕاسته‌قینه‌یان ئاشكرا ده‌كات .
باهه‌موومان به‌شدارییه‌كی كاریگه‌رمان هه‌بێت له خۆپیشاندانی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوودا.
ده‌سته‌ی داكۆكی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی
سێ شه‌ممه 2024/1/30
PM:08:26:30/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 3416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت