كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری، له‌نێوان پنتاگۆن و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ستبه‌كاربوو
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری، له‌نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا "پنتاگۆن" و وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كاربوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30ی كانوونی دووه‌می 2024 سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ناوی "راگه‌یه‌نراوی هاوبه‌شی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری، له‌نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا و وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا" بڵاوكرده‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه به‌ناوی راگه‌یه‌ندراوی "وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان" كه تیایدا هاتووه "به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستانی عێراق، 29ی كانوونی دووه‌می 2024، كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكارییان بۆ پرسی پێشمه‌رگه له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر ئه‌نجام دا".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "كۆبوونه‌وه‌كه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و پێشكه‌وتنانه بوو كه له پرۆسه‌ی چاكسازی له هێزی پێشمه‌رگه‌دا به‌دیهاتوون له چوارچێوه‌ی یاداشتنامه‌ی لێكگه‌یشتنی نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا و وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا و ئه‌یلوولی 2022 نوێ كراوه‌ته‌وه".
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ده‌ڵێت: "كۆمیته‌كه ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی خسته‌ڕوو كه بۆ چاكسازیی له هێزی پێشمه‌رگه‌دا به‌ده‌ستهاتوون، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر خاڵه سه‌ره‌كییه‌كان بۆ ساڵی داهاتوو ڕێككه‌وتن وه‌ك به‌شێك له پابه‌ندیی هاوبه‌ش و درێژخایه‌ن بۆ یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا و بنیاتنانی هێزێكی پیشه‌یی كه بتوانێت تێكشكاندنی یه‌كجاره‌كیی داعش مسۆگه‌ر بكات".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه پێشكه‌وتنی به‌رچاوی له پرسی چاكسازی له پێكهاته‌ی دارایی و هێزه‌كاندا به‌ده‌ستهێناوه. وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا و وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه به خۆشحاڵییه‌وه ده‌ڕواننه به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌كانی چاكسازی كه له یاداشتنامه‌ی لێكگه‌یشتنی نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا و وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 2022دا هاتووه".
جه‌ختیش له‌وه كراوه‌ته‌وه كه "وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پشتگیری له گه‌لی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ده‌كات بۆ بنیاتنانی عێراقێكی به‌هێز و سه‌قامگیر و خاوه‌ن سه‌روه‌ری".
PM:07:46:30/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 764
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت