به‌رده‌م زانكۆی سلێمانی.. دوو ئۆتۆمبێل پێشبڕكێیان كرد و كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا


وێستگه‌ نیوزـ

بەهۆی پێشبڕکێی دوو ئۆتۆمبێلەوە لە سلێمانی، روداوێکی هاتوچۆ رویدا و كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و دووانی دیكه‌ش برینداربوون، ئۆتۆمبێلی دووەمیش کە پێشبڕکێی کردبوو، هەڵاتووە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی بە وێستگە نیوز-ی راگەیاند؛ لەبەردەم کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی لەسەر ڕێگەی سلێمانی – ڕاپەڕین دوو ئۆتۆمبێل پێشبڕکێیان کردوە و لەئەنجامدا یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان کە لە جۆری تۆیۆتا بوە، خۆی کێشاوە بەڕاگری سەرشەقامەکە.

وتیشی: بەهۆی روداوەکەوە گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بووە، گیانی لەدەستداوە و شۆفێرەکەش بەسەختی و یەکێکی دیکەش برینداربوون، ئۆتۆمبێلی دووەمیش کە پێشبڕکێی کردبوو، هەڵاتووە.

بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانیش رایگەیاندووە کە هۆکاری رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ تیژڕەوی و لەدەستدانی کۆنترۆڵ لەلایەن شۆفێری ئوتومبیلی جۆری نیسان پیک اب دوای ئەوەی کۆنترۆڵی لەدەستداوە، پەریوەتەوە بۆ شەقامی بەرامبەر و خۆی کێشاوە بە دوو ئوتومبیلی دیکەدا.


PM:09:43:29/01/2024
















ئه‌م بابه‌ته 5804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت