وه‌زیری دارایی: له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه رێككه‌وتووین
ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه رێككه‌وتوون، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه یاسای بودجه سته‌مێكی گه‌وره‌ی له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ی كانوونی دووه‌می 2024 ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "ووردبینی بۆ داتا و زانیارییه‌كان كراوه و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان هه‌موو رێكاره‌كانی جێبه‌جێكردووه".
وه‌زیری دارایی بۆ كوردستان 24 ده‌ڵیت: "یاسای بودجه سته‌مێكی گه‌وره‌ی له هه‌رێمی كوردستان كردووه".
وتیشی: "حكومه‌تی فیدراڵی دركی به‌و سته‌مه كردووه، له گفتوگۆكانی ئه‌م دواییه‌ی نێوانمان له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه رێككه‌وتووین".
پێشتر ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو كه "به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه رێككه‌وتووین، چاوەڕوانیمان ئەوەیە دانیشتنی دووەمی دوای هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق، تایبەت بکرێت بە هەموارکردنەوەی یاسای بودجە بە جۆرێک ئەو لەمپەرانەی لە ماددەکانی 12،11، 13 و 14ـدا هەن و رێگرن لە رەوانەکردنی شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان لاببرێن".
به‌ره‌به‌یانی 12ی حوزه‌یرانی 2023 دوای چه‌ندین رۆژ گفتوگۆی به‌رده‌وام، په‌رله‌مانتارانی عێراق ده‌نگیان به سه‌رجه‌م ماده‌كانی پڕۆژه‌یاسای بودجه دا و په‌سه‌ندیان كرد و بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه بۆ بودجه ته‌رخانكراوه بۆ ساڵێك نزیكه‌ی 199 تریلیۆن دیناره و 16 تریلیۆن دیناری پشكی هه‌رێمی كوردستان بوو.
PM:07:48:29/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 1288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت