گه‌شته‌كانی هاتن و رۆیشتن له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا راگیرا
وێستگه نیوزـ
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌نگۆی راگرتنی سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی هاتن و رۆیشتن له فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تی بڵاوبوه‌وه، دواتر ئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند كه راگرتنی گه‌شته‌كان به‌هۆی چاككردنه‌وه‌ی خێرای یه‌كێكی له فڕگه‌كانه و كاره‌كان تا كاتژمێر 10ی ئه‌مشه‌و ده‌خایه‌نێت.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا سه‌رجه‌م فڕگه‌كانی هاتن و رۆیشتنی بۆ گه‌شته ئاسمانییه‌كان داخستووه‌و گه‌شته‌كان راگیراون.
دواتر ئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند كه راگرتنی گه‌شته‌كان به‌هۆی چاكسازی و كاری چاككردنه‌وه‌ی خێرایه له فڕگه‌ی 15L 33R و كاره‌كان تا كاتژمێر 10 ئه‌مشه‌و ده‌خایه‌نێت.
PM:07:24:29/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 1484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت