پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به كوشتنی هاوڵاتییه به‌ته‌مه‌نه‌كه بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند كه هاوڵاتییه‌كی به‌ساڵاچوو له‌كاتی چوونی بۆ مزگه‌وت، ته‌قه‌ی لێكرا و دوای گه‌یاندنیشی بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه موقه‌ده‌م به‌رزان عوسمان وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هاوڵاتی عه‌لی ئه‌وڕه‌حمان قادر ته‌مه‌ن 85 ساڵ كه خانه‌نشینه و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی گوڵانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه له‌كاتی چوونی بۆ نوێژی عیشا له‌به‌رده‌م مزگه‌وتی گوڵان له‌لایه‌ن چه‌كدارێكه‌وه ته‌قه‌ی لێكرا و برینداركرا".
موقه‌ده‌م به‌رزان عوسمان ده‌ڵێت: "دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه، هاوڵاتییه‌كه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا".
راشیگه‌یاند كه "دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه له بنكه‌ی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه رێكخراوه و تیمی هاوبه‌شی پۆلیس و ئاسایش لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكوژی ئه‌و هاوڵاتییه".
PM:11:43:28/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 1780
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت