بكوژی شۆفێره‌كه‌ی كه‌ركوك ده‌ستگیركرا


وێستگه‌ نیوزـ 

رۆژی پێنجشەممە 17ی كانونی دووه‌می 2024، تەرمی پیاوێک به‌ناوی رەحیم میرزا خورشید تەمەن 72 ساڵ کە پیشەی شۆفێری تەکسییە دیار نه‌ماو دواتر ته‌رمه‌كه‌ی لە ناحیەی قەرەهەنجیر دۆزرایه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 27ی كانونی دووه‌م، فه‌رمانده‌یی پۆلیسی کەرکوک رایگه‌یاند كه‌ به‌هاوكاریی هێزێكی هاوبه‌شی ئاسایش، بکوژی شۆفێری ته‌كسییه‌كه‌یان ده‌ستگیركردوه‌.

لیوا کاوە غەریب، فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک بۆ كه‌ناڵی رووداوی ئاشكراكردوه‌: "بکوژەکان لە سلێمانی و بە هاوکاریی ئاسایشی کەرکوک دەستگیرکران، دوای دەستگیرکردنیان دانیان بە تاوانەکەدا ناوەو بڕیارە رادەستی پۆلیس و دادگەی کەرکوک بکرێنەوە."
 


PM:07:08:27/01/2024






ئه‌م بابه‌ته 1084 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت