دایكێك و دوو كچی ئاوارهی رۆژئاوای كوردستان له دهۆك گیانیان لهدهستدا
وێستگه نیوزـ
بههۆی كهوتنهوهی ئاگر كه زۆپای غاز هۆكار بووه، لە ناوچەی پیشەسازیی دهۆک دایكێك و دوو كچی ئاوارهی رۆژئاوای كوردستان له دهۆك گیانیان لهدهستدا.
ئاگرەکە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ماڵێکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان کەوتووەتەوە بەهۆیەوە دایک و دوو کچی گیانیان لەدەستداوە و باوکەکە و دوو کچی دیکەی برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
بەپێی زانیارییەکان سۆپای غاز هۆکاری رووداوەکە بووە و سۆندەی زۆپاکە تەقیوە و ماڵهكه ئاگری گرتوه.
PM:06:09:27/01/2024
ئهم بابهته 1160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت