قوباد تاڵه‌بانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی زانكۆی سلێمانی كرد
وێستگه‌نیوز-
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له سه‌رۆك و مامۆستایان و خوێندكاران و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی سلێمانی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه "چاوه‌ڕێی ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌تر و پێشكه‌وتنی زیاترتان لێ ده‌كه‌ین".
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی ئاراسته‌ی دكتۆر كۆسار محه‌مه‌د عه‌لی، سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی و مامۆستایان و خوێندكاران و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی سلێمانی كرد به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و چواره‌م له‌سه‌ر ئاستی عێراق له ڕیزبه‌ندیی وێبۆمێتریكس.
قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: "پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان ئاراسته ده‌كه‌م و سوپاسی په‌رۆشی و خه‌مخۆریتان ده‌كه‌م بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی زانكۆی سلێمانی و پێشخستنی كه‌رتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی".
ده‌شڵێت: "چاوه‌ڕێی ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌تر و پێشكه‌وتنی زیاترتان لێ ده‌كه‌ین، چونكه پێمانوایه زانكۆ داینه‌مۆی گه‌شه‌سه‌ندنی وڵاته‌كه‌مانه".
راشیگه‌یاندووه كه "متمانه‌مان به توانا و دڵسۆزی و لێهاتوویی ئێوه هه‌یه و دڵنیاین زانكۆی سلێمانی به هه‌وڵ و ماندووبوونی ئێوه داهاتوویه‌كی گه‌شتر و پڕشنگدارتری ده‌بێت".
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
برای به‌ڕێزم دكتۆر كۆسار محه‌مه‌د عه‌لی، سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی
به‌ڕێزان مامۆستایان، خوێندكاران و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی سلێمانی زانكۆی دایك
به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و چواره‌م له‌سه‌ر ئاستی عێراق له ڕیزبه‌ندیی وێبۆمێتریكس، مایه‌ی شانازی هه‌موو لایه‌كمانه. به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان ئاراسته ده‌كه‌م و سوپاسی په‌رۆشی و خه‌مخۆریتان ده‌كه‌م بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی زانكۆی سلێمانی و پێشخستنی كه‌رتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی.
بۆ ئه‌مساڵ و ساڵانی داهاتووش، چاوه‌ڕێی ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌تر و پێشكه‌وتنی زیاترتان لێ ده‌كه‌ین، چونكه پێمانوایه زانكۆ داینه‌مۆی گه‌شه‌سه‌ندنی وڵاته‌كه‌مانه و به‌بێ پێشكه‌وتن له كه‌رتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، له هیچ كه‌رت و بوارێكی دیكه‌دا گه‌شه‌سه‌ندنی راسته‌قینه روونادات.
متمانه‌مان به توانا و دڵسۆزی و لێهاتوویی ئێوه هه‌یه و دڵنیاین زانكۆی سلێمانی به هه‌وڵ و ماندووبوونی ئێوه داهاتوویه‌كی گه‌شتر و پڕشنگدارتری ده‌بێت.
قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
PM:12:44:27/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 968
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت