كچه خوێندكارێك له‌به‌شه‌ناوخۆیی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه كه‌وته خواره‌وه
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند كه له‌به‌شه‌ناوخۆیی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه كچه خوێندكارێك كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه بریندار بووه و ئێستا له‌ژێر چاره‌سه‌ردایه.
موقه‌ده‌م به‌رزان عوسمان وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێكدا وتی: "كه‌مێك پێش ئێستا له‌به‌شی مانه‌وه‌ی خوێنكارانی كچانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه كچه خوێندكارێك كه‌وته‌خواره‌وه و برینداربووه".
وتیشی: "كچه‌كه ته‌مه‌نی 23 ساڵه و ناوی (ل. ع. ج.) و دانیشتوی قه‌زای قه‌ڵادزێ-یه و ته‌نها قاچی شكاوه و باری ته‌ندروستی باشه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتن له‌شوێنی رووداو ئاماده بوون و كچه‌كه‌یان گواستۆته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی".
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه راشیگه‌یاند كه له‌بنكه‌ی پولیسی هه‌ڵه‌بجه دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه رێكخراوه.
PM:10:37:25/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 1820
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت