رێبوار ته‌ها: بۆ پێكه‌وه كاركردن له كه‌ركوك داوای دانیشتنمان له پارتی كردووه و هێشتا وه‌ڵاممان نه‌دراوه‌ته‌وه
رێبوار ته‌ها، سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێزو ئیراده‌مانه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێزو ئیراده‌مانه له كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت كه داوایان له پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه پێكه‌وه كۆببنه‌وه و له‌سه‌ر ناوچه‌كانی كه‌ركوك و خانه‌قین و نه‌ینه‌وا گفتووگۆبكه‌ن، به‌ڵام هێشتا وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی ئه‌و حزبه ده‌كه‌ن.
رێبوار ته‌ها، سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێزو ئیراده‌مانه، به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند،"هه‌نگاوی یه‌كه‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان قسه‌كردن بووه له‌گه‌ڵ برایانی پارتی، تا پێكه‌وه قسه له‌سه‌ر ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان بكه‌ین و له داهاتوودا پێكه‌وه كاربكه‌ین".
به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، یه‌كێتی نیشتمانی 5 كورسی و پارتی دیموكراتی كوردستان 2 كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیان له كۆی 16 كورسی به‌ده‌ستهێناوه.
ڕێبوار ته‌ها ده‌ڵێت: "هه‌نگاویشمان بۆ گفتووگۆگردن له‌گه‌ڵ لایه‌نی عه‌ره‌بی و توركمانیش ده‌بێت، هه‌وڵی جدیشمان بۆ ئه‌وه‌یه به‌ته‌وافق به‌ره‌و دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بڕۆین به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و جێگره‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پارێزگار‌و جێگره‌كانی".
جه‌ختیشیكرده‌وه كه "ده‌مانه‌وێت ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پۆسته‌كان له‌نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك بكرێت، نامانه‌وێت به كێشمه‌كێش و ململانێ ده‌ست پێبكه‌ین، ده‌مانه‌وێت ته‌وافق هه‌بێت و ببێته مایه‌ی خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كه‌ركوك".
ڕۆژی 9 ی مانگی 1 ی 2024، به‌رپرسانی یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر ئاستی كه‌ركوك كۆبوونه‌وه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه، محه‌مه‌د كه‌مال به‌رپرسی لقی كه‌ركوكی پارتی ڕایگه‌یاند كه "له‌گه‌ڵ یه‌كێتی پێكه‌وه كارده‌كه‌ین".
سه‌باره‌ت به وه‌ڵامی پارتی بۆ داواكارییه‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ كۆبوونه‌وه و پێكه‌وه كاركردن، ڕێبوار ته‌ها روونیكرده‌وه كه "مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی هه‌ڤاڵێكی دیاریكردووه له‌گه‌ڵ براده‌رانی پارتی قسه بكات، داوامانكردووه له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوولا كۆبوونه‌وه بكرێت، تا له‌سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تریش گفتووگۆ بكه‌ین. ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ پارتی بگه‌ینه میكانیزمێك بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كه‌ركوك، به‌ڵام تا ئێستا براده‌رانی پارتی وه‌ڵامیان نه‌بووه و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامیانین".
لای خۆیه‌وه حه‌سه‌ن مه‌جید، سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژێردراوی پارێزگای كه‌ركوك، به ده‌نگی ئه‌مریكای وت كه "پارتی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كاندا ئاماده‌یه بۆ گفتووگۆ و ئێستا سه‌رده‌می گفتووگۆو دیالۆگه".
وتیشی: "له‌مه‌ودوا گفتووگۆو دانوستانه‌كان چڕده‌بنه‌وه، چونكه لایه‌نه‌كان چاوه‌ڕوانی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بوون له‌لایه‌ن دادگاوه".
بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه، 29 ی مانگی 1 ی 2024، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كه ژماره‌یان 16 ئه‌ندامه، له دادگای كه‌ركوك ئاماده‌بن و سوێندنی یاسایی بخۆن.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی تا ئێستا هیچ گفتووگۆیه‌كیان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و توركمان دا كردووه، ڕێبوار ته‌ها ده‌ڵێت،"مه‌به‌ستمان بوو نێو ماڵی كوردی ڕێكبخرێته‌وه و حیواری كوردی-كوردی بكه‌ین، بۆیه سه‌ره‌تای قسه‌كردنمان له‌گه‌ڵ پارتی بوو، دواتر بچین له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر قسه بكه‌ین".
ده‌شڵێت كه "تا ئێستا كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تر نه‌كردووه، ته‌نها داوای گفتووگۆمان له پارتی كردووه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر، ته‌نها داواكاریشمان پێكه‌وه دانیشتن بووه."
به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، كورد 7 كورسی به‌ده‌ستهێناوه، عه‌ره‌بی سونه كه به سێ لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنی كرد خاوه‌نی 6 كورسی و توركمانیش 2 كورسی هه‌یه، له‌گه‌ڵ كورسییه‌كی كۆتا كه كاندیدی بزووتنه‌وه‌ی بابلیون به‌ده‌ستیهێناوه.
هه‌رچه‌نده ده‌وترێت كاندیده‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی بابلیون له یه‌كێتییه‌وه نزیكه، به‌ڵام سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێزو ئیراده‌مانه پێیوایه، كریستیانه‌كان پێكهاته‌یه‌كی ڕه‌سه‌نی كه‌ركوكن و ناتوانرێت له بری ئه‌وان قسه بكرێت.
ڕێبوار ته‌ها راشیگه‌یاند كه "ئومێده‌وارین نوێنه‌ری ده‌رچووی كریستیانه‌كان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تر كه بڕوایان به پێكه‌وه ژیان و شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه هه‌یه، هه‌موومان پێكه‌وه ڕێگری بكه‌ین له ململانێ و كێشمه‌كێش و ده‌ست له‌ناو ده‌ست پێكه‌وه كاربكه‌ین".
پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 ه‌وه لای عه‌ره‌بی سونه‌یه، به‌ڵام یه‌كێتی چاوی له وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌یه و توركمانیش داوایده‌كات، له‌كاتێكدا هه‌وڵی عه‌ره‌بی سونه بۆ له‌ده‌ست نه‌دانیه‌تی.
ڕێبوار ته‌ها دووپاتیشیكرده‌وه كه "هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك داوای پۆستی پارێزگار بكات مافی خۆیه‌تی، به‌ڵام به پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ئه‌و پۆسته به مافی كورد و له نێو كوردیشدا به مافی یه‌كێتی ده‌زانین".
PM:08:57:25/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 1028
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت