دوو كهسی نزیکی بە تۆمەتی کوشتنی ژنە بەتەمەنەکەی کۆیە دەستگیرکران
وێنهی ئهو ژنه بهتهمهنهی بهیانی ئهمڕۆ له ماڵهكهیدا به كوژراوی دۆزرایهوه
وێستگهنیوزـ
پۆلیسی کۆیە رایگهیاند، دوو کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی ژنە بەتەمەنەکە دەستگیرکردووە و کە خزمی نزیکی ژنەکەن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
موقەدەم رێبوار فەتاح، لە بنکەی پۆلیسی باواجی کۆیە، ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی كانوونی دووهمی 2024، رایگهیاند: دوو کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی ژنە بەتەمەنەکە دەستگیرکردووە و کە خزمی نزیکی ژنەکەن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
شەوی رابردوو، ژنێکی تەمەن 76 ساڵ لە کۆیە گیانی لەدەستدا و دوای بردنی بۆ پزیشکی داد، دەرکەوت شوێنی چەند برینێک بە جەستەیەوەیەتی، بهمهش گومان دهكرا كوژرابێت.
هاوکار عەلی، وتەبێژی تەندروستی و کۆیە بهرووداوی راگهیاند: ژنەکە ناوی (گەلاوێژ حەمەدەمین فەرەج) بووە و دانیشتووی گەڕەکی جەمعییە بووە لە کۆیە.
باسی لەوەشکرد، بۆ زانینی وردەکاریی زیاتر لەبارەی چۆنێتیی مردنەکەوە، تەرمەکەیان رەوانەی پزیشکی ههولێر كردووه.
PM:04:58:24/01/2024
ئهم بابهته 1124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت