هێزێکی پێشمەرگەو پەکەکە لەسنوری ئامێدی بووە شەڕیان
وێستگە نیوز-
شایەتحاڵێک بەوێستگەنیوزی ڕاگەیاند کاتژمێر 12 ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزێکی پێشمەرگەی کوردستان لەگوندی مژێ و سپێنداری لە ناوچەی ئامێدی بووە شەڕیان تەقەیان لەیەکترکرد.
شایەتحاڵەکە بەوێستگەنیوزی ووت دوو ئۆتۆمبێل کەچەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تیادابوو لەلایەن هێزی پێشمەرگەی سنوری گوندی مژێ و سپێنداری تەقەیان لێکراو دەبینرا هەر دوو ئۆتۆمبێلەکە لەکارکەوتن، بەڵام زەرەرو زیانی گیانی نازانم.
تاوەکو ئێستا هیچ ڕاگەیاندراوێکی فەرمی لەسەر ئەو پێکدادانە نییە.
PM:02:38:24/01/2024
ئهم بابهته 4316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت