حكومه‌تی عێراق بودجه‌ی بۆ كڕینه‌وه‌ی چه‌ك له هاوڵاتیان ته‌رخان كرد
وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا به ته‌رخانكردنی بڕی یه‌ك ملیار بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌مه‌به‌ستی كڕینه‌وه‌ی چه‌ك له هاوڵاتیان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ی كانوونی دووه‌می 2024، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران كۆبۆوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا وه‌زاره‌تی دارایی بڕی یه‌ك ملیار دینار بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك ته‌رخان بكات، جگه له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و به كۆی گشتی (15) ملیار دینار، له یه‌ده‌گی فریاگوزاری ته‌رخان ده‌كرێت.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه ته‌رخانكردنی ئه‌م بڕه‌پاره‌یه بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك بۆ ئه‌وه‌یه ده‌ست بكرێت به كڕینه‌وه‌ی چه‌ك له هاووڵاتیان.
راشیگه‌یاندووه كه ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێكردنی خاڵێكی كارنامه‌ی حكومه‌ته و قۆناغی یه‌كه‌می سیاسه‌تی نیشتمانییه بۆ رێكخستنی چه‌ك كه ته‌نها له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت (قۆناغی تۆماركردنی چه‌كی هاووڵاتیان).
PM:08:55:23/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 932
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت