هاتوچۆی سلێمانی شوێنی كامێرا جێگیرهكان و خێرایی رێگاپێدراو لە شەقامەكان بڵاودەكاتەوە
وێستگه نیوزـ
بهپێی نهخشهیهك بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی شوێنی كامێرا جێگیرهكان و خێرایی رێگهپێدراوی بڵاوكردهوه.
وهك لهسهر نهخشهكه هاتووه: بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگهیاندوه: خێرایی رێگهپێدراو لەسەر شەقامی سالم نزیك پردی خەسرەوخاڵ (50) كیلۆمەتر لە یەك كاتژمێردا و لەسەر شەقامی مامۆستایان لە نزیك مزگەوتی قازی محەمەد خێرایی رێگاپێدراو (50) كیلۆمەتر لە یەك كاتژمێردا.
لهكاتێكی پێشتری ئهمڕۆدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانییەوە؛ کامێرا جێگیرەکانی ناو شاری سلێمانی دەکەونە کار و لەگەڵ کەوتنە کاریش، سەرپێچێ تۆماردەکەن.
هاتوچۆی سلێمانی داواشی لەسەرجەم شۆفێران كردبوو، پابەندی ئەو خێراییە دیاریکراوانە بن کە لەسەر شەقامەکان بۆیان دیاریکراوە بەپێی هێما و تابلۆکانی هاتوچۆ، ئهوهش بۆ سەلامەتی شۆفێران و سەرنشینان.
بهپێی هاتوچۆی سلێمانی، ئەم کامێرایانە كه ژمارهیان 32 دانهیه، سیستەمی پۆینت تو پۆینت نییە و بە سیستەمی یەک خاڵ خێراییەکان تۆمار دەکات"، دهشڵێت كه كامێراكان دەکەونە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، شەقامی سالم، رێگای سلێمانی- تاسڵوجە هەردوو سایدەکەی، پردی کۆبانێ- هەواری شار، لە بەشێکی دیکەی شەقامە لاوەکییەکان.
PM:06:21:23/01/2024
ئهم بابهته 2464
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت