له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و راپه‌ڕین دژی هێرشه‌ موشه‌كیه‌كه‌ی ئێران خۆپیشاندان كرا

‌دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی سلێمانی

وێستگه‌نیوزـ

ئەمڕۆ سێشەممە 23ی کانوونی دووەمی 2024، لە سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ی راپه‌ڕین هاووڵاتییان گردبوونه‌وه‌یان دژی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر ئه‌نجامدا.

شەوی دووشەممە 15ی كانوونی دووه‌می 2024، سوپای پاسدارانی ئێران، بە پاساوی بوونی بنکەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر بە چەند مووشەکێکی بالیستی ماڵی هاووڵاتیی پێشڕەو دزەیی، کە گەورە بازرگانێکی هەرێمی کوردستانە کردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار هاووڵاتیی گیانیان له‌ ده‌ستدا و شەش هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون.


PM:12:12:23/01/2024


ئه‌م بابه‌ته 1092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت