دهۆك..گه‌نجێك له‌ناو یاریگایه‌كدا گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
له ناحیه‌ی خانكێ-ی سه‌ربه پارێزگای دهۆك، گەنجێکی ته‌مه‌ن 18 ساڵ لەناو یاریگەیەکی سەری بەر ستوونی گۆڵی یاریگەکە کەوت و گیانی لەدەستدا.
زەردەشت شێخ شام‌و، بەڕێوەبەری ناحیەی خانکێ بە كه‌ناڵی رووداوی وتوه، گەنجەکە ناوی ئەیمەن تەحسین-ە و خەڵکی شنگال بووەو بۆ سەیرکردنی یاری چووبووە یاریگەیەکی سنووری خانکێ.
وتیشی: گەنجەكه ژیانی هاوسه‌ریی پێکهێناوه‌و دوای ئه‌وه‌ی چوه‌ته ناو یاریگاكه، خۆی بە ستوونی گۆڵی یاریگەکەدا هەڵواسیوە، به‌ڵام ستوونەکە شکاوە و بەر سەری کەوتووە، بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
كه‌ناڵه‌كه ده‌ڵێت، کەسوکاری ئەو گەنجە سکاڵایان لەسەر خاوەنی یاریگەکە تۆمار کردووە و دەڵێن، "کەمتەرخەم بووە."
PM:07:51:20/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 948
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت