له رووداوێكی هاتووچۆدا حه‌وت كه‌س بریندار بوون
وێستگه نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار- مه‌رزی په‌روێزخان به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێله‌وه حه‌وت كه‌س برینداربوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا هاتووچۆی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ی كانوونی دووه‌می 2024 له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار- مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان دوو ئۆتۆمبێل پێكیاندادا".
هاتووچۆی گه‌رمیان ده‌ڵێت: "ئۆتۆمبێله‌كان له جۆری تۆیۆتا مینی پاس و كیا بارهه‌ڵگر بوون.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "به‌هۆیه‌وه هه‌ر دوو شۆفێركه و پێنج سه‌رنشین برینداربوون".
روونیشیكرده‌وه كه "برینداره‌كان گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار.
هاتووچۆی گه‌رمیان راشیگه‌یاند كه تیمی هاتووچۆ لێكۆڵینه‌وه‌یان له ڕووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه به‌مه‌به‌ستی زانینی هۆكار و چۆنیه‌تی ڕوودانی ڕووداوه‌كه.
AM:11:38:20/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت