هاتووچۆی سلێمانی واده‌ی كه‌وتنه‌كاری كامێرا جێگیره‌كانی تۆماركردنی خێرایی ئاشكرا كرد
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی رایگه‌یاند كه له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوودا كامێرا جێگیره‌كانی ناو سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ونه بواری جێبه‌جێكردن و تۆماركردنی سه‌رپێچی خێرایی.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ی كانوونی دووه‌می 2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێران ده‌كات كه "له ڕۆژی سێ شه‌ممه ڕێكه‌وتی 23/01/2024 كاتژمێر 10:00 ی سه‌رله‌به‌یانییه‌وه كامێرا جێگیره‌كانی ناو سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ونه بواری جێبه‌جێكردن و تۆماركردنی سه‌رپێچی خێرایی".
هاتووچۆی سلێمانی داوا له‌سه‌رجه‌م شۆفێران ده‌كات "پابه‌ندی ئه‌و خێراییه دیاریكراوانه بن كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆیان دیاریكراوه به‌پێی هێما و تابلۆكانی هاتووچۆ".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "وه‌ك به‌رچاو ڕوونیه‌ك بۆ هه‌موو لایه‌ك ئه‌م كامێرایانه سیسته‌می پۆینت تو پۆینت نییه و به سیسته‌می یه‌ك خاڵ خێراییه‌كان تۆمار ده‌كات".
AM:11:16:19/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 2792
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت