زانیاری نوێ ده‌رباره‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كه له كه‌ركوك كوژرا، بڵاوكرایه‌وه
دیمەنێکی کەرکوک
وێستگه‌نیوز-
فه‌رمانده‌ی گشتی پۆلیسی كه‌ركوك رایگه‌یاند كه ئه‌و ژنه‌ی له‌لایه‌ن ماتۆڕسكیل سوارێكه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه و كوژراوه خه‌ڵكی سوریایه و ماوه‌یه‌كه هاتووه‌ته كه‌ركوك بۆ "ئیشوكاری ژنان".
نزیكه‌ی كاتژمێر 4ی سه‌رله ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه 18ی كانوونی دووه‌می 2024 به كاتی كه‌ركوك، له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار ته‌قه له ژنێك كرا و كوژرا و له ئێستادا تیمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوان سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له ڕووداوه‌كه.
لیوا كاوه غه‌ریب، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كه‌ركوك، به ده‌نگی ئه‌مریكای وت: "ئه‌و ژنه‌ی كوژراوه خه‌ڵكی سوریایه، ماوه‌یه‌كه بۆ ئیشوكاری ژنان هاتووه‌ته كه‌ركوك و له ڕێكخراوێكی مافی مرۆڤدا كارده‌كات".
وتیشی: "له‌لایه‌ن چی لایه‌نێكه‌وه و بۆچی مه‌به‌ستێك كوژراوه، ئێمه سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ین له رووداوه‌كه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له‌كاتێكدا ته‌قه له ژنه‌كه كراوه و كوژراوه هاوڕێییه‌كی له‌گه‌ڵدا بووه. له ئێستادا پۆلیس سه‌رقاڵی وته وه‌رگرتنه‌كه له هاوڕێكه‌ی".
ده‌نگی ئه‌مریكا له زاری سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه بڵاویكرده‌وه كه "ژنه‌كه له گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری كه‌ركوك له‌لایه‌ن ماتۆڕسوارێكه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه و 7 فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ده‌ڵێن: "دوو كه‌س به‌سه‌ر ماتۆڕسكیله‌كه‌وه بوون و هه‌ڵاتوون" و به‌وته‌ی لیوا كاوه غه‌ریب "هێشتا كه‌س ده‌ستگیرنه‌كراوه".
ده‌نگی ئه‌مریكا له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ڤگه‌ری ئازادی كه داوایكردووه ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه، ده‌ڵێت: "ژنه كوژراوه‌كه ئه‌ندامی ئێمه بووه و ده‌وڵه‌تی توركیا به به‌رپرسیار ده‌زانین له‌و تاوانه".
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌رپرس له شاری كه‌ركوك، له‌باره‌ی ناسنامه‌ی ژنه كوژراوه‌كه رایگه‌یاند كه "ژنه كوژراوه‌كه ناوی ده‌لال عه‌لی خالیده و ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 33 ساڵه".
AM:09:34:19/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 1292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت