دژه تیرۆری كوردستان: درۆنێكی بۆمبڕێژكراو له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر خرایه خواره‌وه
وێستگه‌نیوز-
دژه تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند كه درۆنێكی بۆمبڕێژكراو له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر خرایه خواره‌وه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر دژه تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند كه "به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی دژه‌تیرۆری كوردستان، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه 18ی كانوونی دووه‌می 2024، كاتژمێر 23:06، درۆنێكی بۆمبڕێژكراو كه له لایه‌ن میلیشیا له‌یاساده‌رچووه‌كانه‌وه ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر كرابوو، تێكشكێندراو خرایه خواره‌وه".
پێشتر ده‌نگێكی گه‌وره له شاری هه‌ولێر بیسترا و باس له‌وه ده‌كرا كه به درۆن هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر.
به‌ڵام دژه‌تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند كه "ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه 18ی كانوونی دووه‌می 2024، له ژماره‌یه‌ك میدیا و كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندن وا بڵاو كرایه‌وه گوایه به درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش كراوه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر".
دژه تیرۆری كوردستان ده‌ڵێت: "لای خۆمانه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌م هه‌واڵه بێبنه‌ما و ناڕاسته و هیچ هێرشێك ڕووی نه‌داوه و هیچ درۆنێكیش نه‌خراوه‌ته خواره‌وه".
PM:11:29:18/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 1192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت