له رووداوێكی هاتووچۆدا سێ كه‌س بریندار بوون
وێستگه‌نیوز-
هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار- مه‌رزی په‌روێزخان به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێله‌وه سێ كه‌س برینداربوون كه یه‌كێكیان منداڵه.
هاتووچۆی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه"ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار- مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان به‌رامبه‌ر گوندی (حه‌وش كوڕ‌و) دوو ئۆتۆمبێل پێكیاندا دا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئۆتۆمبێله‌كان جۆری نیسان ناڤارا - مان ته‌نكه‌ر بوون و به‌ئاراسته‌ی كه‌لار هاتوون.
هاتووچۆی گه‌رمیان ده‌ڵێت: "به‌هۆیه‌وه لێخوڕ و دوو سه‌رنشینی نیسان ناڤاراكه برینداربوون و یه‌كێك له برینداره‌كان منداڵه".
روونیشیكرده‌وه كه "هه‌رسێ برینداره‌كه گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار.
هاتووچۆی گه‌رمیان راشیگه‌یاند كه "تیمی هاتووچۆ لێكۆڵینه‌وه‌یان له ڕووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه به‌مه‌به‌ستی زانینی هۆكار و چۆنیه‌تی ڕودانی ڕووداوه‌كه".
PM:11:05:18/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 916
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت