دژه تیرۆری كوردستان: هیچ هێرشێك نه‌كراوه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر
وێستگه نیوز-
دژه تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند كه هیچ هێرشێك نه‌كراوه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا دژه تیرۆری كوردستان روونیكردووه‌ته‌وه كه "ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه 18ی كانوونی دووه‌می 2024، له ژماره‌یه‌ك میدیا و كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندن وا بڵاو كرایه‌وه گوایه به درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش كراوه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر".
دژه تیرۆری كوردستان ده‌ڵێت: "لای خۆمانه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌م هه‌واڵه بێبنه‌ما و ناڕاسته و هیچ هێرشێك ڕووی نه‌داوه و هیچ درۆنێكیش نه‌خراوه‌ته خواره‌وه".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه پێشتر ده‌نگێكی گه‌وره له شاری هه‌ولێر بیسترا و باس له‌وه ده‌كرا كه به درۆن هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر.
PM:08:15:18/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 1024
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت